TR KU SO
FB X
Cîhan

براوەی خەڵاتی باشترین کتێبی نوێی ساڵ لە ئاڵمان، خەڵاتەکەی پێشکەش بە ژنانی ئێران کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Ekim 2022 22:26

پەیامی کورد... براوەی خەڵاتی باشترین کتێبی نوێی ساڵ لە ئاڵمان، خەڵاتەکەی پێشکەش بە ژنانی ئێران کرد


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، ناوەندی کتێبی ئاڵمان، خەڵاتی باشترین کتێبی نوێی ساڵ بە ناوی "پەرتووکی خوێن"ی بەهۆی نوێگەری ئەدەبییەوە بە "کیم دێ لهۆریزۆنـ"ـی بەخشی.

"دێ لهۆریزۆن" کتێبەکەی بە ئاڵمانی نووسیوە و هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەکە، پرچی سەری خۆی تاشیوە.

ناوبراو لەو بارەوە وتوویەتی کە ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ ئەو نییە و لێژنەی ناوبژیوانیش ئەم نووسینەی وەکوو ڕاگەیەندراوێک دژ بە ڕق و تووڕەیی لەپێناو خۆشەویستی وەسف کردووە و وەکوو ورە و ئیرادە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەهۆی جەستەیانەوە چەوساونەتەوە، لە قەڵەمی داوە.

"دێ لهۆریزۆن" خەڵاتەکەی پێشکەشی تەواوی ژنانی ئێرانی کردووە بەتایبەت ئەو ژنانەی کە دژی ڕێژیم لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا بەشدار بوون و دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان لە شەقامەکان بەرز کردەوە و گیانی خۆیان لەو پێناوەدا بەخت کرد.

Paylas: