TR KU SO
FB X
Cîhan

برای سەرۆکی کۆچکردوو بە سەرۆکی نوێی ئیمارات هەڵبژێردرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Mayıs 2022 17:02

پەیامی کورد... برای سەرۆکی کۆچکردوو بە سەرۆکی نوێی ئیمارات هەڵبژێردرا

محەممەد بن زاید ئال نهیان بە سەرۆکی نوێی ئیمارات هەڵبژێردرا و جێگەی براکەی گرتەوە.

کەمێک لەمەوبەر ئەنجوومەنی باڵای یەکێتیی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بە سەرۆکایەتیی محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم جێگری سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیران و فەرمانڕەوای دوبەی کۆبووەوە و سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد.

سەرۆکی نوێی ئیمارات محەممەد بن زاید ئال نهیان-ە و برای خەلیفە بن زاید ئال نهیان سەرۆکی پێشووی ئیماراتە کە دوێنێ هەینی لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

محەممەد بن زاید ئال نهیان کە سێیەم سەرۆکی ئیمارات و کوڕی شێخ زاید یەکەم سەرۆکی وڵاتەکەیە، دەرچووی ئەکادیمیای ساندهێرستی سەربازیی شاهانەی بەریتانییە، فەرمانڕەوای میرنشینی ئەبووزەبی و فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیەتی و پێشتر لە هێزی ئاسمانیی ئیمارات-دا فڕۆکەوان بووە.

Paylas: