TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 22 Aralık 2021 19:02
پەیامی کورد      ...   دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد

رێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا ڕایدەگەێنێت، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کرد و بڕیارە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە ووردەکارییەکان بە فەرمی رابگەێنێت.

ئیسماعیل سایەمیر،  ڕایگەیاند : ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و تێیدا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد، بڕیاریشە ٢٦ی ئەم مانگە بە فەرمی ووردەکارییەوە رابگەێندرێن.

سایەمیر ووتیشی: "کە دادگا باسی لەوە کرد ٢٦ی مانگ ووردەکارییەکان رادەگەینن، واتا ئۆتۆماتیکی پەسەند کراوە، بۆیە رۆژی ٢٦ی مانگ دەردەکەوێت گۆڕانکارییەکان چین و ووردەکارییەکان چۆن بوونە ھەمووی بڵاو دەکرێتەوە، ئەوکاتیش دیار دەبێت کاردانەوەی لایەنەکان چۆن دەبێت".

دەشڵێ: "ئێمە لەبارەی وەرگرتنەوەی دوو کورسی بۆ پارتی، سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکەین بزانین ووڵامی سکاڵاکەی ئێمە چۆنە و چی کراوە، چوونکە غەدرێکی گەورە لە پارتی کراوە".

.

 

Paylas: