TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگای هۆڵەندا فرۆشتنی پارچەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی بە ئیسرائیل ڕاگرت

سارا
Yazar
📅 13 Şubat 2024 02:18

پەیامی کورد   ...  دادگای هۆڵەندا فرۆشتنی پارچەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی بە ئیسرائیل ڕاگرت

دوای ئەوەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین داوایان ئاڕاستەی دادگای باڵای هۆڵەندا کرد ، ئەمڕۆ دووشەممە داداگەکە بڕیاریدا رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگی (ئێف - 35) بە ئیسرائیل رابگرێت.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو داوایەی ئاڕاستەی دادگای باڵای هۆڵەندایان کردوە دەڵێن ، پێدانی ئەو جۆرە چەکانە بە ئیسرائیل هاوکار دەبێت لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کە سوپای ئیسرائیل لە جەنگی دژ بە حەماس ئەنجامی دەدەن.

ئەو فڕۆکە جەنگییانەی بڕیاربوو هۆڵەندا رەوانەی ئیسرائیلی بکات ، خاوەندارێتییەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەمریکا، ئەمریکاش ئەو چەکانەی لەو ووڵاتە کۆگا کردوە بە مەبەستی گەیاندیان بە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستدا.

Paylas: