TR KU SO
FB X
Cîhan

دەنگدانی ئێلێکتراڵ چییە و سەرۆککۆماری ئەمریکا بە چ شێوەیەک هەڵدەبژێردرێت ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 03 Kasım 2020 19:00

پەیامی کورد     ...    دەنگدانی ئێلێکتراڵ چییە و سەرۆککۆماری ئەمریکا بە چ شێوەیەک هەڵدەبژێردرێت  ؟؟؟ 

کاتێک کە یاسای بنچینەیی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٨٧ دا دەنووسرا بە هکاری بەرفراوان بوونی ویلایەتەیەکگرتووەکان و دژواری پەیوەندییەکان ، بەرێوەبردنی دەنگدانی سەرتاسەری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بە هیچ شیوەیەک جێبەجی نەدەکرا 

بەم جۆرە بوو کە بۆنیانگوزارانی یاسای بنچینەیی و بنەڕەتی ئەمریکا سیستەمی " کۆمەڵەی بەربژێراوان " یان درووست کرد کە بەو پێیە هەر ئیالەتێک ، ژمارەیەک بەربژێری وەکوو نوێنەری خۆیان هەڵدەبژارد .

ئەگەر هیچ یەک لە بەربژێرەکانی سەرۆککۆماری نەتوانێت بەرزترین دەنگی کۆلێژی ئێلێکتراڵ بە دەست بهێنێت ، مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نێوان هەر سێ بەربژێرەکاندا کە زیاترین دەنگیان لە کۆلێژی ئێلێکتراڵ بە دەست هێنابوو ، یەکێک یان وەکوو سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرن .

Paylas: