TR KU SO
FB X
Cîhan

دانووستانەکانی نێوان ئانکارا و مۆسکۆ لە سەر ئێدلیب چڕتردەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 20 Şubat 2020 16:32

پەیامی کورد    ...   دانووستانەکانی نێوان ئانکارا و مۆسکۆ لە سەر ئێدلیب چڕتردەبێتەوە .

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەندێک لێکنزیکبونەوە لە دانووستانەکانی نێوان تورکیا و رووسیا سەبارەت بە ڕەوشی ئێدلیب هەیە، بەڵام لە ئاستی پێویست دانییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولوود چاووش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند :  "لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دانووستانەکانی نێوان ئانکارا و مۆسکۆ لەبارەی پارێزگای ئیدلیب، لە باکووری رۆژئاوای سووریا چڕتردەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا هەندێک لێکنزیکبونەوە لە نێوان بۆچونەوەکانی تورکیا و روسیادا لەبارەی ئیدلیبەوە هەیە، بەلام لەئاستی پێویست دا نییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، ووڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە دانووستانەکانی لەگەڵ ڕووسیا و ئەگەر پێویست بکات، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامدەدات.
چاووش ئۆغلۆ وتیشی، "ناردنی هێز بۆ ئێدلیب بەردەوامدەبێت، بڕیاری ئەنجامنەدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەئیدلیب لەلایەن ئەردۆغان و سوپاسالاری تورکیاوە دەردەکرێت، بەگوێرەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی رەوشی ئەو ناوچەیە".

Paylas: