TR KU SO
FB X
Cîhan

داستانی دەست لە کار کشانەوەی زەریف چییە ؟ ئایا دەگەڕێتەوە ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2019 18:32

پەیامی کورد  ...  سەرچاوەیەکی ئاگادار هەواڵیدا : هۆکاری دەست لە کار کشانەوەی زەریف نا هاوئاهەنگی لە دامودەزگاکانی سەرۆککۆماری و هەروەها ئاگادار نەکردنەوەی زەریف سەبارەت بە ئامادەبوون و دیداری بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە لایەن بەرپرسە بالاکانی ئەو ووڵاتەوە ڕاگەێندراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە بە ئاماژەدان بە دەست لە کارکشانەوەی موحەمەد خەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوە لە لایەن خۆیەوە رایگەیاند : " هۆکاری دەست لە کارکشانەوەی ئەو ، ناهاوئاهەنگی ناوخۆیی لە دامودەزگاکانی سەرۆککۆمار و ئاگادارنەکردنەوەی سەبارەت بە ئامادەبوونی بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا لە لایەن بەرپرسانی پلەباڵای ئەم دامودەزگایەوە ڕاگەیاند . "

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە زەریف بە هۆی ئەوەی کە ڕۆحێکی هەستیاری هەیە هەندێک جار بڕیاری زۆر بەپەلە دەدات و بە هەمان کەساتییەوە کە لەو شک دەبەین هەندێک جار لە بڕیارە هەستیاریانەکەی خۆشی عاجز دەبێت ، جەختی کردەوە : " لەمبارەوە ، بە پێی زانیارییەکەی من ، بە ئەگەری زۆر زەریف دەگەڕێتەوە ناو دەوڵەت "  

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویسیت ناو ئاشکرا بکرێت ووتی : " لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ، کێشە و ئاڵۆزی لە هەندێک بابەت و بڕیارات ، لە نێوان زەریف و ڕۆحانی پێش هات کە ئەم دژە ڕوانگەیە هەندێک جار بە جەسلەکانی گرووپی دەوڵەتیش دەکێشرا کە لە داستانی ئەم دواییە دا ، دڵگرانی ئەو لە کارکەردی سەرۆککۆمار گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و بۆ بە هۆکاری ئەم بڕیارە لەناکاوەی " .

Paylas: