TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستدرێژیی مامۆستایەکی قوتابخانە بۆ سەر ١٨ کچی مێرمنداڵ لە خوراسان

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Temmuz 2022 18:18

پەیامی کورد... دەستدرێژیی مامۆستایەکی قوتابخانە بۆ سەر ١٨ کچی مێرمنداڵ لە خوراسان

لە شاری فیردەوس لە پارێزگای خوراسانی باشوور مامۆستایەکی قوتابخانە دەستدرێژیی کردووەتە سەر ١٨ کچی تەمەن هەشت بۆ یازدە ساڵ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ئەو مامۆستایەی قوتابخانە کە تەمەنی ٥٥ ساڵە وێڕای پێکهێنانی کلاسی تایبەت لە پارکینگی ماڵەکەی بۆ قوتابییانی کچ، دەستدرێژیی کردووەتە سەر ئەو کچە مێرمنداڵانە و ئەو ڕووداوە ناڕەزایەتیی بنەماڵەی ئەو قوتابییانەی لێ کەوتووەتەوە و ئەو قوتابییانە لە باری دەروونییەوە تێکچوون و پێویستیان بە چارەسەر هەیە.

بنەماڵەی یەکێک لەو قوتابییانە وتوویەتی کە ئەو مامۆستایە پێشتریش پێشینەی ئەو شێوە کارانەی هەبووە و ئیدارەی ئەماکن و ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕژێم لەوە ئاگادار بوون، بەڵام هیچ کردەوەیەکیان نەبووە.

بەرپرسی ئەو قوتابخانەیە دوای ئاگاداربوون لە ڕاستیی ڕووداوەکە لەگەڵ بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری «فیردەوس» باسی کردووە و بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی شاری فیردەوس هەڕەشەی کردووە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت ڕاستیی ڕووداوەکە و زانیارییەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکرێتەوە.

دوای سکاڵای بنەماڵەی ئەو قوتابییانە، ئەو مامۆستایە دەستبەسەر کراوە، بەڵام دوای حەوتوویەک بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراوە.

ئازادکردنی ئەو کەسە ناڕەزایەتیی خەڵک و بنەماڵەی ئەو قوتابییانەی لێ کەوتووەتەوە و لەژێر ناڕەزایەتیی خەڵک لایەنی پەیوەندیداریان ناچار کردووە ئەو مامۆستایە دەستبەسەر بکەنەوە.

Paylas: