Cîhan
دژایەتیی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی
پەیامی کورد... دژایەتیی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی
شوورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند کە لە دەقی ئەو ڕەشنووسەی کە وەکوو ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی هاتووەتە ئاراوە ڕازی نییە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی «نوور نیووز» ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، شوورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند کە تاران هیچ دەقێک وەکوو ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی ناوکیی قبووڵ ناکات و هیچ لایەنێکیش نابێت بە هیچ شێوەیەک باس لە ڕەشنووسی کۆتایی ڕێککەوتنی بەرجام بکات، ئەمریکا ئێستاش سیاسەتەکانی «دۆناڵد ترەمپ» بە دژی ڕژێمی ئێران بە کار دەهێنێت بۆیە تاران دەقی ڕەشنووسی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە قبووڵ ناکات.