TR KU SO
FB X
Cîhan

دکتۆرێکی ئێرانی دەبێتە بەرپرسی ئەنجوومەنی بیرکاری کەنەدا

سارا
Yazar
📅 26 Haziran 2020 17:13

پەیامی کورد     ...    دکتۆرێکی ئێرانی دەبێتە بەرپرسی ئەنجوومەنی بیرکاری کەنەدا 

ئەنجوومەنی بیرکاری کەنەدا " CMS 
" سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی " مارک لووئیس " بەرپرسی پێشووی ئەم ئەنجوومەنە کرد و بەخێراهاتنی دکتۆر " جەواد مەشرێقی " کرد وەکوو بەرپرسی نوێی ئەم ئەنجوومەنە .

جەواد مەشرێقی مامۆستای ٥١ ساڵەی بیرکاری و قوتابی و فێرخوازی زانکۆی تارانە کە ئێستا لە زانکۆی " لاڤال " ی کەنەدا مامۆستای بیرکاری یە و بە هۆی زیرەکی و لێهاتوویی و پێشکەوتنەکانی لە وانە ووتنەوەدا ، تاکوو ئێستا ٥ جار وەکوو مامۆستا هەڵبژێردراو و بەرچاو هەڵنژێردراوە . بوارەکانی ئارەزوومەندی ئەم مامۆستایە بریتییە لە لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئاڵۆز ، نەزەریە و تێڕوانین ئۆپێراتۆر و ئانالیزی هارمۆنیک ە

Paylas: