دۆزینەوەی گەورەترین بەردی گەردوونی لە فەڕەنسا
گەورەترین بەردی گەردوونی دیرۆکی لە فەڕەنسا دۆزرایەوە .
بە گویڕەی زانیارییەکان بەردێکی گەردوونی بە کێشی ٤٧٧ کیلۆگرام لە فەڕەنسا دۆزرایەوە ، ئەمە گەورەترین بەردی گەردوونی کەشف کراوە لە دیرۆکی ئەم ووڵاتەدا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی ئەستێرەناسی فەڕەنسا ، لە ٣ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ، بەردێکی گەردوونی لە بەشی "ئۆب " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە دۆزراوەتەوە ، بە ووتەی ئەستێرەناسان ، ئەم بەردە گەردوونییە لەوانەیە زیاتر لە ٥٥ هەزار ساڵ پێشتر خۆی بە زەیدا کێشا بێ .
جێگای ئاماژەیە ماوەیەک لەمەوبەر بەردێکی گەردوونی قەمەری بە کێشی ٥.٥ کیلۆگرام لە حەراجییەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نرخی ٦١٢ هەزار دۆلار فرۆشرا . پێشتریش ڕاپۆرت دروابوو کە نیشتەجێ بووانی ئیالاتی میشیگانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە بەردێکی گەردوونی بە نرخی ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ نگاهێشتنی دەرگا بەکاریان دەهێنا .