TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆچی دوایی باشترین پیاوی گۆڵ لە مێژووی مۆندیال

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2023 15:00
پەیامی کورد   ...  کۆچی دوایی باشترین پیاوی گۆڵ لە مێژووی مۆندیال

ژۆس فۆنتێن ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا و پیاوی گۆڵی جامی جیهانی ساڵی ١٩٥٨ ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. فۆنتێن بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ لە ٦ یاری لەو ساڵەدا، گۆڵکاری مێژووی مۆندیالەکانی بە دەست هێناوە .

فۆنتێن کە لە ٢١ یاری نێودەوڵەتیدا ٣٠ گۆڵی تۆمارکرد، زۆربەی ساڵانی یاریکردنی لە یانەی ڕێنس بەسەربردووە و لە ماوەی ڕاهێنەرایەتی دا سەرکردایەتی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی مەغریب یشی کردووە.

Paylas: