Cîhan
فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا بە 20 سەربازەوە تێکشکا
پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا بە 20 سەربازەوە تێکشکا
فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کە لەناویدا نزیکەی 20 سەرباز هەبوون لە کاتی مەشقی سەربازیدا لە باکووری ئوسترالیا کەوتە خوارەوە و تێكشکا.
بەپێی تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی، فڕۆکەکە لە جۆری V-22 Osprey بووە و توانراوە ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی رزگاربکرێن.
لە کاتێکدا رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە روویداوە کە لە مانۆڕێكی هاوبەشی سەربازیدا بووە لەگەڵ سوپای ئوسترالیا، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی ئاشکرانەکراوە.