TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی هۆشداری بەپەلەی ئەمریکا تێکدەشکێت

سارا
Yazar
📅 01 Eylül 2020 18:14

پەیامی کورد     ...     فڕۆکەیەکی هۆشداری بەپەلەی ئەمریکا تێکدەشکێت .

هێزی دەریایی ئەمریکا هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هۆشداریی بەپەلە لە جۆری «E-2 Hawk-I» ڕادەگەێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پاتریک گۆردۆن ، ووتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا ئەم فڕۆکەیە لە کەنارئاوەکانی ئیالەتی ڤیرجینیا لە حاڵی گەشت لێدان بووە کە تێکشکاوە و جیگای ئاماژەدانە کە سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە کە ٤ کەس بوونە ڕزگاریان بووە .

ئەو هەروەها ووتی : فڕۆکەکە نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٥ بە کاتی خۆجەیی لە حالێکدا کە دوای هەستانەوە لە بنکەی سەربازی نزیک " نوورفوولک " لە ڤیرجینیا لە حالی ئەنجام دانی فڕینی ڕاهێنانی بووە تێکشکاوە .

 ووتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا جەختی کردەوە کە دوو فڕۆکەوان و دوو یارمەتیدەری فڕۆکەوان بە بێ هیچ زەرەر و زیانی جیددی توانیویانە فڕۆکەکە بەجێ بهێڵن و ڕزگاریان ببێت .

 

Paylas: