TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سەربە حەماسیان کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Ocak 2022 14:03

پەیامی کورد … فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سەربە حەماسیان کرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆسەر پێگەکانی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامدا.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی سەربە بزوتنەوەی حەماسیان بۆردومانکردووە، لەناویشیاندا پێگەی قادسیە.

بۆردومانەکە لە شاری خان یونسی باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە 12 مووشەک پێگەکانی حەماسیان بۆردومان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی 13ی عیبری ڕایگەیاند، بۆردومانی پێگەکانی حەماس وەڵامدانەوە بووە بۆ ئەو موشەکانەی ئاراستەی دەروبەری تەلئەبیب کراون.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختیکردوە، کە بۆردومانەکانیان تەنها پێگە سەربازییەکانی حەماسی لەو ناوچەیە گرتووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ هێرشی موشەکییان بۆسەر کەناراوەکانی دەریای سپی لە تەلئەبیب ئەنجامداوە.

Paylas: