TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕنسا کار بۆ دامەزراندنی هێڵی دژە فڕین دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان

سارا
Yazar
📅 13 Mart 2018 22:36

دەوڵەتی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە کە بۆ دامەزراندنی هێڵی دژە فڕین کار دەکات لە ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین

هەروەها پێگەی فەرمی پەیەدە ئەم هەواڵەی پشتڕاست دەکاتەوە .

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە گوندەکانی ڕاجا - بیرکێ و شکەڤتا شەڕێکی دژوار لە ئارادایە لە نێوان شەڕڤانانی " یەپەژە " و سوپای تورکیا .

شاری عەفرین لە بەرخۆدانێکی مێژوویی دایە بە پێچەوانەی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا و ناحەزانی کورد کە باس لە کۆچ کردنی خەڵکی عەفرین دەکەن خەڵک عەفرینیان بە جێنەهێشتووە هەروەها لە شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان خەڵک بۆ پاراستنی عەفرین کاروان کاروان دەچنە ناو هەرێمەکەوە .

هەروەها سەبارەت بە دوایین هەواڵەکانی سەر عەفرین لە چالاکییەکی فیداییدا لە گوندی کەفر سەفەری عەفرین ٨٠ سەربازی تورکیا کوژراون 

Paylas: