Cîhan
فڕۆکەیەکی ڕووسی لە تورکیا بەر بوویەوە
پەیامی کورد … فڕۆکەیەکی ڕووسی لە تورکیا بەر بوویەوە
فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕووسی لە باشووری تورکیا کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی مەراش لە باشووری وڵاتەکەیان، فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە لەكاتی ئاگركوژاندنەوەدا لە ناوچەیەكی شاخاوی کەوتووەتە خوارەوە.
ڕوونیشیكردووەتەوە، فڕۆکەکە لە جۆری B-200 بووە و توركیا بەکرێ لە ڕوسیا وەریگرتوە.
هاوكات وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەوە هەشت ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستداوە، كە پێنج كارمەندیان ڕوسیین و سیانەكەی دیكەش توركن.