TR KU SO
FB X
Cîhan

فائۆچی  :  کۆرۆنا بۆ هیچ کات لە ناو ناچێت

سارا
Yazar
📅 23 Temmuz 2020 14:58

پەیامی کورد     ...     فائۆچی  :  کۆرۆنا بۆ هیچ کات لە ناو ناچێت

راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا رایگەیاند، ناتوانرێت هەرگیز کۆرۆنا بە تەواوەتی لەناو ببرێت.
ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریکا بۆ  نەخۆشییە گوێزراوەکان و راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لەمیانەی چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی Cnbc-ی ئەمریکی رایگەیاند، "کۆرۆنا شتێک نییە کە بتوانرێت بە تەواوەتی لەناوببرێت، بەڵام سەرکردەکان و بەرپرسانی تەندرووستی جیهانی دەتوانن کاریگەرییەکانی بۆ ئاستێکی نزم کەمبکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەنێوان ئەو رێکارانەی کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، پەرەپێدانی واکسەنێک لە دژی ئەو ڤیرووسە لە هەمو رێگەکانی دیکە زیاتر جێگەی هیوایە".
فاوچی ئەوەشی خستەڕو، "کۆرۆنا زۆر جیاوازترە لە ڤیرووسی سارس کە لەسەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکدا بڵاوبوەوە و لەناوبرا، گواستنەوەی پەتای کۆڤید-19 لە یەکێکەوە بۆ  یەکێکی دیکە زۆر خێرایە، هاوکات ژمارەیەکی زۆری نیشانە لەسەر کەسی تووشبوو دەردەخات".
لەبارەی ئەوەی ئایا دەکرێت لە داهاتوودا وەک پەتای ئەنفلۆنزای ئاسایی لێبێت فاوچی رایگەیاند، "ئەو ئەگەرە زۆر دوورە، چوونکە کۆرۆنا خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە".
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زۆرترین زیانی بەهۆی کۆرۆناوە لێکەوتوە، كە تیایدا چوار ملیۆن و ١٠١ هەزار کەس تووشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٩٤٢ هەزار و ٨١٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤٦ هەزار و ٨١٥ کەس بەرزبوەتەوە.

Paylas: