TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، چاودێری کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکەن.

سارا
Yazar
📅 23 Temmuz 2019 14:05

پەیامی کورد   ...    فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند : چاودێری کەشتییەکانی ئەمریکا لە کەنداو دەکەن

حوسەین خانزادی، فەرماندەی گشتی هێزی دەریایی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : "چاودێری كەشتیەكانی سەرجەم ووڵاتانی دوژمن دەكەین، بەتایبەتی كەشتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".

ئاماژەی بەوەشکرد، " لە ساتی جوڵەپێكردنیانەوە لە پێگەكانی خۆیان، تا دەگەنە ناوچەكانی نزیك ئێمە چاودێری ئەو كەشتیانە دەكەین و وێنە و ئەرشیڤی سات بە ساتی رۆژانەی سەرجەم كەشتیەكانمان لایە كە دێنە ناو كەندا".

خانزادی رونیشیکردەوە، "چركە بە چركەی كاتی تێپەڕینەكانی سەرجەم كەشتیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لای ئێمە هەیە". .

Paylas: