فەرماندەی ناتۆ لەگەڵ تاڵیبان دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
پەیامی کورد ... فەرماندەی ناتۆ لەگەڵ تاڵیبان دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
دەوحە ی قەتەر میوانداری دانیشتنێک بە بابەتی پێداچوونەوەی " کارپێکردن و پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی ئەمریکا - تاڵیبان " ە لەگەڵ بەشداری نوێنەرانی هەردوو لایەن بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک " سۆنی لێگت " ووتەبێژی سەربازانی ئەمریکی جێگیر لە ئەفغانستان ، لە دیدار و چاوپێکەوتنی " سکات میلەر " فەرماندەی ئەمریکی هێزەکانی ناتۆ لەگەڵ شاندی دەفتەری تووندووتێژییەکان قسە کراوە . ئەو هەروەها لەمبارەوە ناوەرۆکی زیاتری ئاماژە پێنەدا
هاوکات " سۆهەیل شاهین " ووتەبێژی دەفتەری سیاسی تاڵیبان لە قەتەر سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە پەیەمێکدا لە لاپەڕەی تویتەردا ڕایگەیاند : ئەم دیدارە لە دەوحە ئەنجامدراوە و لەوەێدا دەربارەی ئەنجامدان و کارپیکردنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی و سەرپێچییەکان لەو ڕێکەوتننامەیە قسە کراوە .
بە ووتەی شاهین ، لەم دیدارەدا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ناوچە نا سەربازی و سڤیلەکان ، ووتووێژگەلێکی جیددی ئەنجامدرا و شاندی دەفتەری سیاسی تاڵیبان داواکاری پێشگرتنی ئەمە بوو.