TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی شەڕکەی جۆری میگ – ٢٧ لە هێند کەوتە خوارەوە

سارا
Yazar
📅 31 Mart 2019 17:10

پەیامی کورد  ...   فڕۆکەیەکی شەڕکەی جۆری میگ – ٢٧ لە هێند کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی شەڕکەری بۆمب هاوێژی میگ – ٢٧ ی هێزی ئاسمانی هێند لە نزیکی شاری جەوادپوور " ئیالاتی ڕاجستان لە باکووری ڕۆژئاوای هێند " کەوتە خوارەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی تایمزی هێند ، فڕۆکەیەکی شەڕکەری بۆمب هاوێژی میگ – ٢٧ ی هێزی ئاسمانی هێند لە نزیکی شاری جەوادپوور لە باکووری ڕۆژئاوای هێند کەوتە خوارەوە .

ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە دۆخی فریاکەوتن و بەپەلە لە کاتی فڕینی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە بوو بە هۆی کەوتنە خوارەوەی و فڕۆکەوانەکەی توانی خۆی لە فڕۆکەکە فڕێ بداتە خوارەوە .

 تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەمبارەوە ڕانەگەێندراوە

Paylas: