Cîhan
ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە تورکیا ڕاگرت
پەیامی کورد ... ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە تورکیا ڕاگرت
کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆی لە تورکیا ڕاگرت و هیچ مامەڵەیەک بە بەرهەمەکانیەوە ناکات لە ئێستادا و ڕوونکردنەوەشی لەو بارەیەوە نەداوە.
کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی خۆی لە تورکیا ڕاگرت و هیچ مامەڵەیەک بە بەرهەمەکانیەوە ناکات لە ئێستادا و ڕوونکردنەوەشی لەو بارەیەوە نەداوە.
کۆمپانیای ئەپڵ فرۆشتنی بەرهەمەکانی وەک ئایفۆن، مەک، ئایپاد، کاتژمێری زیرەک، ئەیرپۆد و کەل وپەلەکانی دیکەی لە کەناڵی فرۆشتنی ئۆنلاین ڕاگرت. هیچ بەرهەمێک ناتواندرێت لەو ووڵاتەوە بەشێوەی ئۆنلاین بکڕدرێت.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە لیرەی تورکی گەشتە کەم بەهاترین نرخ لە مێژوودا و لیرە ١٣.٥٠ لەبەرامبەر بە یەک دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
میدیاکانی تورکیا پێشبینی دەکەن ڕاگرتنی فرۆشی ئۆنلاینی ئەپڵ بەهۆی ئەو دابەزینە گەورەیەی بەهای لیرەوە بێت، پێشبینی دەکەن نرخی نوێ بۆ بەرهەمەکانی دابنێت.