TR KU SO
FB X
Cîhan

حەداد : بەرهەم ساڵح ناتوانێ ببێتە سەرۆکی حکوومەتی کاربەرێکەری عێراق

سارا
Yazar
📅 30 Kasım 2019 19:30

پەیامی کورد    ...  بەرهەم ساڵح ناتوانێ ببێتە سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق .

 بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "حكوومەتەكەی عادل عەبدۆلمەهدی دەبێتە كاربەڕێكەر و دەتوانێت كار لەسەر رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی بوودجەی ٢٠٢٠ی عێراق بكات". رەتیشیدەكاتەوە سەرۆك كۆمار ببێتە سەرۆكی حكومەتە كاربەڕێكەرەكە.
ئەمڕۆ بەشیر حەداد لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان لەشاری سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بە پەرلەمان بكات.
هەروەها ئاشكراشیكرد، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق نابێتە سەرۆكی حكومەت، بەڵكوو حكومەتەكەی عادل عەبدۆلمەهدی دەبێتە كاربەڕێكەر و بەردەوام دەبێت لە كاركردن.
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەبارەی ئایندەی رێككەوتنی هەرێم و بەغداوە دووپاتیكردەوە، رێككەوتنی هەردوولا لەسەر پشكی هەرێم و بوودجە گرینگە، چوونكە ئەگەر پشكی هەرێم دیارینەكرێت بوودجە تێناپەڕێنرێت، بۆیە پێویستە ئەو رێككەوتنە بكرێت.
ووتیشی "حكومەتی كاربەڕێكەر دەتوانێت كار لەسەر ئەو پرسانە بكات، كە پێویستن بۆ بژێوی خەڵك، بۆیە حكومەتە كاربەڕێكەرەكە دەتوانێت بوودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان".

Paylas: