TR KU SO
FB X
Cîhan

حەیدەر عەبادی داوادەکات دوای جەژن سەرۆکی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆببنەوە

سارا
Yazar
📅 16 Haziran 2018 16:07

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد تاکوو سەرۆکانی گرووپە سیاسییەکانی عێراق بۆ دوای جەژن کۆبوونەوەی هەمەلایەنە بکەن.

بە ڕاپۆرتێک لە سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هۆی جەژنی ڕەمەزانەوە وتی: ئێمە دڵنیاین هەموو عێراقییەکان تاکوو پێکەوە یەکگرتوو بن هیچ شتێک ناتوانێت ئاسایش و ئەمنییەتیان تێک بدات.

هەروەها ووتی : سەرەڕای ساختەکارییەکان ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕێگەچارەی پارلمان و یاسا تەنیا ڕێگەی چارەسەر کردنی کێشەکانە و لە کۆتایدا پارلمان و دەوڵەتی نوێ پێکدێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها داوای لە هەموو گرووپە سیاسییەکانی عێراق کرد تاکوو لە ئاستی زۆر باڵا کۆببنەوە و پێکەوە گفتوگۆ بکەن و بە پێی یاسای بنەڕەی عێراق بۆ باشترین ڕێگە چارە بگەڕن و بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنن.

عەبادی لە درێژەدا جەختی کردەوە : هەموو ڕێکەوتنەکان دەبێت لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق بیێت و ببێتە هۆی ئاوەدانی و بنبڕ کردنی گەندەڵی لە ووڵات، دەبێت بتوانین پێکەوە بە باشترین ڕێگە بگەین و درێژە بدەین بە پێکەوە و ژیان و ئەو ئاشتییەی لە عێراق جێگیر بووە.

Paylas: