TR KU SO
FB X
Cîhan

حەمەد بن جاسم : سبحان اللە " لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی دەکەن و ئێمە گەمارۆ دەدەن !!!

سارا
Yazar
📅 16 Ağustos 2020 16:48

پەیامی کورد      ...    حەمەد بن جاسم  : سبحان اللە " لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی دەکەن و ئێمە گەمارۆ دەدەن  !!! 

سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر رەخنەی لە هەنگاوەکەی  ئیمارات لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل .

بە پێی ڕاپۆرتێک حەمەد بن جاسم سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر لە پەیامگەلێکدا کەلە لاپەڕەی تایبەتی تویتەر دا دەربارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەل ئیسرائیل نووسی : دیدگای من لەمبارەیەوە ڕوونە و ئەوەش ئەوەیەکە ئاشتی دەبێ بە پێی یاسا و چوارچێوەگەلی ڕوون بێت کوو ئەم ئاسایی کردنەوە هەمیشەیی ، ، گرینگە و لە لایەن نەتەوەکانیشەوە پەسەند بکرێت .

ئەو هەروەها ووتی : ئایا ئەبووزەبی بووەتە پایتەختی خەلافەتی نوێ تا ئەو ڕادەیەی کە قەتەرییەکان و باقی موسڵمانەکانی دەبێ لە ڕێگای ئەم وولاتەوە بۆ نوێژ خوەندن بەرەو قودس بڕۆن ؟؟؟  سبحان اللە " لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی دەکەن و ئێمە گەمارۆ دەدەن .

Paylas: