TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ 31% بەرزبووەتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Kasım 2021 17:36

پەیامی کورد … ڕێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ 31% بەرزبووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنـێت،"  ڕێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ 31% بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی 2018 ئەو ڕێژەیە 20% بوو".

ئەمرۆ چوارشەممە 10-11-2021 وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە،" چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی عێراق ئێستا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، واتە بە ڕێژەی 11%ی دانیشتوان".

ئاماژە بەوەشدراوە،"قەیرانی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن، بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار و نزمبوونەوەی نرخی نەوت دیارترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەى ڕێژەی هەژارین."

Paylas: