TR KU SO
FB X
Cîhan

هەراس و دڵەڕاوکێی ناتۆ لە کۆمەڵەی مووشەکەکانی " ئێسکەندەری " ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2020 21:46

پەیامی کورد     ...    هەراس و دڵەڕاوکێی ناتۆ لە کۆمەڵەی مووشەکەکانی " ئێسکەندەری " ڕووسیا  

نەشناڵ ئینترێست لە ڕاپۆرتێکدا کۆمەڵەی موشەکگەلی " ئێسکەندەری " ڕووسیای هۆکاری هەراس و دڵەڕاوکێی ناتۆ ناوبرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەشناڵ ئینترێست کۆمەڵەی مووشەکگەلی " ئێسکەندەر " کێشەیەکی گەورەیە کە ناتۆ لێ دەترسێت و لێی هەراسانە .

ئەم بڵاکراوەیە هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ئەم سیستەمە مووشەکییانە لەگەڵ ستراتیژێێەکی ڕوون بپ پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتن و داخستنی ، چەکێکی کاریگەر بە هەژمار دێت .

لەم مەقالەیەدا هەروەها هاتووە کە کۆمەڵەی مووشەک گەلی " ئێسکەندەر " لە ناوچەگەلی جۆراوجۆری ڕووسیا جێگیر کراون و جێگیر بوونیان لە ناوچەی لێنینگراد دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئامانجگەلێک لە لەهێستان ، لێتۆنی ، لیتوانی ، ئێستۆنی و هەروەها ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات و باشووری سوید بکەونە بەر تیرڕەسەوە . جگە لەمانە بەشێکی گەورە لە دەریای باڵتیک لە ناوچەی هەستیاری ئەم کۆمەڵە مووشەکانەدا قەراریان گرتووە .

 

Paylas: