TR KU SO
FB X
Cîhan

هەردوو سەرۆکی ئەمریکاو کۆریای باکوور رازیبوون کۆببنەوە

نەهرۆ
Admin
📅 09 Mart 2018 15:21

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ترەمپ رەزامەندی دەربڕیوە لەگەڵ  سەرۆکی کۆریای باکووردا کۆببێتەوەو دیدارەکەشی بەگرنگ وەسفکردووە.
ئاژانسی بی بی سی لەزاری سارا ساندەرز وتەبێژی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمرکا رازیبووە، کە لەگەڵ کیم جۆن ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە تائێستا شوێن و کاتی دیدارەکە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەو  دیدارە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی راگرتنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی کۆریای باکوور.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکدا ئەنجامدانی دیدارەکەی بەگرنگ وەسفکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە هەتا نەگەنە ڕێککەوتنێک، ناتوانن گەمارۆکانی سەر کۆریای باکوور لاببەن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سەرۆکی کۆریای باکوور گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باشووردا کردووە لەسەر پرسی چەکە ئەتۆمیەکانی کۆریای باکوور کە ئیتر چەکی ئەتۆمی و موشەکە بالیستییەکان دروست نەکەن، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت بەرەوپێشچوونێکی باش کراوە لەسەر دروستکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.
ترەمپ لەتوتەکەیدا ئەوەشی نووسیوە، کە چاوەڕێی کات و شوێنی دیدارەکە دەکات.
هەر سەبارەت بەدیدارەکە، چانگ یو ئون ڕاوێژکاری ئەمنی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، کە لەمانگی ئایندەدا ئەو دیدارە ئەنجام دەدرێت و سەرۆکی کۆریای باکووریش رەزامەندی لەسەر دیدارەکە دەربڕیوە.
 

Paylas: