TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشی پۆلیسی فەڕەنسا بۆ سەر خۆپیشاندەرانی پاڵپشتی عەفرین

سارا
Yazar
📅 14 Mart 2018 21:25

پۆلیسی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی عەفرین و ١٠٧ کەسى لێ دەستگیر و بریندارکردن

لە پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو خۆپیشاندەرانە، کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکادا لە پاریس کۆبووبوونەوە.

 پۆلیسی فەڕەنسا لەوهێرشەیەدا بۆ سەرخۆپیشاندەران ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەرانى دەستگیرکرد و بەهۆى بەکارهێنانى توندوتیژیشەوە ٧ خۆپیشاندەریشی بریندارکرد.

هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەرعەفرین لە هەر چوار لای ئەوروپا بە چالاکی و خۆپیشاندانی جەماوەری شەرمەزار دەکرێت و کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بەردەوامی و ڕۆژانە لە شارە جیاوازەکانى ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ شەرمەزارکردنى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەرعەفرین ئەنجام دەدەن.

 

Paylas: