Cîhan
هەسەدە و سوپای سووریا بۆردوومانکران
پەیامی کورد ... سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا پابەندی ئاگربەستی نێوان تورکیا و رووسیان نابن و بەرەبەیانی ئەمڕۆش گوند و ناوچە سنوورییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە و سوپای سووریایان بۆردومانکردوە.
بە گوێرەی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ، بۆردوومانەکانی ئەم بەیانییە لە هەردوولای شەڕەکە قوربانی لێکەوتوەتەوە و بە دیاریکراوی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بۆردومانکردنی شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای سووریا نەوەستاو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ بڵابوونەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا بەناوچەکانی تل تەمەردا، بەڵام لە ئێستادا هێزەکانی نزیک لە تورکیاش لە دووری 10 کیلۆمەتر لە دەرەوەی شارەکەدا جێگیربوون.