TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەنەورۆزدا دەیان کەس دەستگیردەکەن

نەهرۆ
Admin
📅 22 Mart 2018 16:13

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، بەتۆمەتی پاڵپشتیكردنی هێز و لایەنە كوردییەكان، لەیەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا و  دەیان هاووڵاتی لەوڵاتەکەیان دەستگیردەکەن.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، کە لەیەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا هێزە ئەمنیەكانی توركیا لەشاری دیاربەكر كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردن و چەن ناوچە و شارێكی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا ئۆپراسیۆنی ئۆپراسیۆنیان دەستپێکردووە و دەیان هاووڵاتیان دەستگیركردووە. 
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی زمانحاڵی حكومەتی ئەنقەرەش، بەتۆمەتی پشتگیری و بانگەشەیان بۆ پارت و هێزە كوردییەکان، هێزەكانی پۆلیسی تورکیا (٢٢) خۆپیشاندەریان لە ئیستانبوڵ دەستگیركرد. 
هەروەها لەشارەكانی ئیزمیر و ئەدەنەش زیاتر لە (٢٦) هاووڵاتی دەستگیركران.

Paylas: