TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و یوونان، مانۆڕی نیزامی هاوبەشیان بەڕێوە برد.

سارا
Yazar
📅 15 Temmuz 2022 11:34
پەیامی کورد    ...  هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و یوونان، مانۆڕی نیزامی هاوبەشیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل مانۆڕێکی نیزامی هاوبەشی لەگەڵ یوونان بەڕێوە برد.

«ئاڤیخای ئەدرەعی»، ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: «هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و یوونان بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانییە پێشکەوتووەکان، مانۆڕی نیزامی فڕۆکە شەڕکەرەکانی بەڕێوە برد و پڕۆڤەیان کرد».

ئەدرەعی لە درێژەدا ووتی: «ئەم مانۆڕە بەستێن و دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی هێزە ئاسمانییەکانە و خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و بەرژەوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و یۆنانە».

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە: «ئەم مانۆڕە نیزامییە توانای دوو ووڵات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانییە پێشکەوتووەکان بەرز دەکاتەوە».

Paylas: