TR KU SO
FB X
Cîhan

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردە سەر دیمەشق

سارا
Yazar
📅 01 Temmuz 2019 15:27

پەیامی کورد    ...    هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل بە کاتی شەو هێرشیان کردە سەر هەندێک ناوچە لە ناوەندی دیمەشق و حۆمس .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەکانی ئاگاداری سەربازی سووری ئەمڕۆ دووشەممە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی دیمەشق و حۆمس هەواڵیاندا .

پێشتر ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەی دەوڵەتی سووریا لە تێکشکانی هێرشی ئاسمانی بۆ حەومەی دیمەشق و شاری حۆمس هەواڵیاندابوو .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم کەناڵە زیاتر لە ٣ مووشەک هەڵوەشێنرانەوە .

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند : پەدەفەندی ئاسمانی سووریا ، هێرشگەلی مووشەکی ئیسرائیلی لە حەریمی ئاسمانی لۆبنان بەرەو بنکەکانی سەربازی ئێمە لە حۆمس و ناوەندی دیمەشق ی دەفع کرد .

سەرچاوەی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیرووت هەروەها ووتی کە هێرشەکانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی لە بنکەی ئاسمانی لۆبنانەوە ڕوویداوە .

Paylas: