TR KU SO
FB X
Cîhan

حیزبۆڵڵا هێرشی مووشەكی کردە سەر فەرماندەیی باکووری سوپای ئیسرائیل

سارا
Yazar
📅 24 Ocak 2024 03:53

پەیامی کورد   ...  حیزبۆڵڵا هێرشی مووشەكی کردە سەر فەرماندەیی باکووری سوپای ئیسرائیل

کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئەلحەدث" بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند کە گرووپی حیزبۆڵڵا بە پشتیوانی ئێران هێرشی مووشەکییان کردە سەر فەرماندەیی باکووری ئەرتەشی سوپای ئیسرائیل.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، حیزبۆڵڵا لەم هێرشەدا لانیکەم پانزە مووشەکی کورت مەودای بەکارهێناوە.

دەوترێت ئەم هێرشە لە کاردانەوە بە پێشڕەوی شەوی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل و ڕاگەیاندنی گەمارۆی تەواوەتی خان یوونس لە کەرتی غەززە بووە.

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە هێرشەکەی بۆ سەر ناوەندی لەشکەری لیوای خان یوونسی حەماس قووڵتر کردووەتەوە و هێزەکانی ئەم ووڵاتە گەمارۆدانی ئەم شارەیان تەواو کردووە.

Paylas: