TR KU SO
FB X
Cîhan

حێزبۆڵلای عێراق پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

سارا
Yazar
📅 26 Eylül 2020 16:46

پەیامی کورد     ...   حێزبۆڵلای عێراق پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

حێزبۆڵلای عێراق پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات و ڕایگەیاند : بەم زووانە پیاوانێک دەبینن کە لووتی سەربازەکانت بە زەوی دا دەماڵن .

گرووپی : کەتائێب اڵلە ی حێزبۆڵلای عیراق " لە ووڵامێک بە هەڕەشەکانی " مایک پۆمپێئۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان کردەوە . لووتی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق بە زەوەی دا دەماڵین .

بە پێی ڕاپۆرتێک " ئەبوو عەلی عەسکەری " بەرپرسی ئەمنییەتی کەتائێب حێزبۆللا " لە پەیامیکی تویتەریدا ڕایگەیاند : " ووڵامی ئێمە بۆ پۆمپێئۆ کە بە زمانی هەڕەشە عادەتی کردووە ئەمەیە ، هەر نەخشە و دەسیسەیەکت هەیە ئەنجامی بدە و هەموو هەوڵەکانت بخە گەڕ سوێند بە خوا ناتوانی ئیرادە و هێزی ڕەزمەندەکانی مقاومەی ئیمە سست و لاواز بکەی ".

ئەو هەروەها ووتی " هەڕەشەکانی تۆ شتی بێهۆ و بێ کەڵن کە بە پێچەوانەی خواستەکانی تۆ ، بۆ خۆی و ئەربابە ئەحمەقەکانت دەگەڕێتەوە ، بزانە ، پیاوانێک دەبینی کە دڵەکانیان وەکوو پارچە ئاسنەکان ە ، ئەم پیاوانە بە بێ هیچ بەزەییەک ، لووتی تۆ و سەربازەکانی بە زەویدا دەدەن ، ئەو کاتە دەبینی چ کەسێک ڕەحم ناکات .

Paylas: