Cîhan
نیکی هەیلی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکشێتەوە لەلایەن لاوکۆ یاسین
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، نیکی هەیلی، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەیەوێت بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت و بکشێتەوە.
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە نیکی هەیلی بڕیارەکەی لە وتارێکدا لە شاری چارلستن لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور رابگەیەنێت کە پێشتر حاکمی ئەو ویلایەتە بووە.
نیکی هەیلی یەکەم سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە دووشەممەی رابردوو لە واشنتۆنی پایتەخت بەدەستهێنا، لە کاتێکدا لە کۆی 15 ویلایەت لە 14 ویلایەتی ئەمریکادا دۆناڵ ترەمپ سەرکەوت.