TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراقی زیاتر لە ٦٦٠ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیر کردووە

Arsalan
Editor
📅 22 Nisan 2024 13:22

بە گوێرەی راپۆرتێکی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە منداڵان و پێکدادانە چەکدارییەکان، حکومەتی عێراق ٦٦٨ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دەستگیرکردووە.

بە گوێرەم ئەم ڕآپۆرتە، یەکێک لە مەترسییەکانی سەر ژیانی منداڵانی عێراق بۆمب و کەرەستەکانی پاشماوەی جەنگن کە بوونەتە هۆکاری زیانگەیاندن بە منداڵان.

ڕاپۆرتەکەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە منداڵان و پێکدادانە چەکدارییەکان ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق سێ هەزار و ٥٢٣ منداڵی لە کەمپی هۆلی سووریا گەڕاندووەتەوە و رەوانەی سەنتەرەکانی راهێنان و چاکسازی کردوون، بەشێکیشیان بەتۆمەتی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیرکراون.

Paylas: