TR KU SO
FB X
Cîhan

زانیاری لەسەر تەقینەوەیەكی بەهێزی گەردەلولی موگناتیسی ئاشكراكرا

Arsalan
Editor
📅 11 Mayıs 2024 17:45

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: ڕودانی شەپۆڵێكی جیۆمەگناتیسی ( گەردەلولی موگناتیسی خۆر ، پلازمای خۆر ) ڕویداو بۆ چەند ڕۆژێك كاریگەری دەبێت.

پشتیوان ابراهیم شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە: لە ڕۆژی 9/5/2024 پێنج شەممە خۆر تەقینەوەیەكی بەهێزی گەردەلولی موگناتیسی یان پلازمای خۆر روویدا و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو یەكم جارە تەقینەوەی بەم شێوە لە خۆردا روویدابێت .

وتیشی: ئەم تەقینەوە بە ئاڕاستەی زەووی روویداوە هەروەها ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە ١١.١٢/٥/٢٠٢٤ بەر هەسارەی زەوی دەكەوێت و پشكی شێریش بەر كیشوەری ئـاسیا دەكەوێت و عێراق و هەرێمی كوردستانیش بێبەر نابێت لەم رووداوە .

ئاماژەی بەوەشكرد: كاریگەریەكانی بۆ ئەمڕۆو چەند ڕۆژی داهاتوو بەم شێوە دەبێت:
1ــ ڕەنگەجەمسەرییەكان الشفق القگبی
2ــ گرژی و ئاڵۆزی لە كەش و هەوا
3ــ كاریگەری لەسەر مانگە دەستكردەكان و پەیوەندی و GPS دەبێت .
5_ پچڕانی هێڵی ئـینتەر نێت
6_ كارەبا.

Paylas: