Cîhan
مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق ناوچه‌یه‌كی ئیسرائیلی بۆردومان كرد
مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق كه پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق و سوریا ده‌كرده ئامانج، له‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه، ئامانجه‌كانی گۆریوه‌و چه‌ند جارێكه رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیسرائیل.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2ی حوزه‌یران، ئامانجێكی "هه‌ستیار"یان له ناو خاكی ئیسرائیل پێكاوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه مقاومه‌ی ئیسلامی به درۆن هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر ئامانجێكی "هه‌ستیار" له شاری ئیلات له ئیسرائیل و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی "مۆڵگه‌كانی دوژمن".