TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان

Arsalan
Editor
📅 05 Haziran 2024 16:17

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە چەکی سوک هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان و لەلایەن پاسەوانانی باڵیۆزخانەکەوە وەڵامدراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژراوە و ئەوانەی دیکەش هەڵاتوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی هێرشبەرەکان و هۆکاری رووداوەکە ئاشکرانەکراوە.

Paylas: