دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران ئاشکرایان کرد، کۆچی بەڵێندەران و کۆمپانیاکانی نەوتی ئێران بۆ عێراق دەستی پێکردووە، ئەمەش بەهۆی کارکردن و ئەو داراییەیە کە عێراق لە پەرەپێدانی کەرتی نەوتدا دەیدات، لە بەرامبەردا کارکردن لە کەرتی نەوتی ئێران دابەزیووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “کەسترش نیوز”ـی ئێرانی، کە ئاماژە بەوە دەکات، بارودۆخی سەختی کارکردن لە پیشەسازی نەوت لە ئێران کە زۆربەیان بەهۆی سزاکانەوەیە، وایکردووە زۆرێک لە بەڵێندەران بیر لە کۆچکردن بۆ عێراق بکەنەوە ، بە ئاماژەدان بەوەی کە ساڵی ڕابردوو گوێمان لە کۆچکردنی کرێکارانی نەوت بۆ عێراق بوو.
ماڵپەڕەکە باس لەوەش دەکات، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران دەستیان کردووە بە گواستنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانیان بۆ عێراق بەمەبەستی درێژەدان بە ژیانیان لە هەلومەرجێکدا کە سزای لەسەر نەبێت و بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەمیانە، هەروەها دەستکەوتنی دراوی ڕەق.