TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر بکە بە بەکارهێنانی ئەم خووە تەندرووستە

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2024 03:46
پەیامی کورد   ...   ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر بکە بە بەکارهێنانی ئەم خووە تەندرووستە

دەتوانرێت ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر بکرێت بە وەرزشی ئایرۆبیک و شێوازی ژیانی چالاک.

وەرزشی ئایرۆبی دەتوانێت چالاکییەکانی مێشک بگۆڕێت و کاریگەری لەسەر داینامیکی دەماری بنەمای سەرنجی بینین هەبێت.

وەرزشکردن دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک، کوالیتی خەو، تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان و میتابۆلیزمی جەستە، خۆپاراستن و چارەسەرکردنی خەمۆکی.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر نییە، گرینگە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ دواخستنی پێشکەوتنی ئەم نەخۆشییە.

زیادکردنی ڕێژەی وەرزش و چالاکی جەستەیی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە وەرزشی ڕێکوپێک لە کاتی بەتاڵدا دەتوانێت کاریگەری درێژخایەنی لەسەر بیرەوەری هەبێت لە تەمەنی پیریدا.

Paylas: