Cîhan
درووستکردنی یەکەم ڕۆبۆتی زیرەکی ئاگرکوژێنەوە لە جیهاندا لە ژاپۆن
پەیامی کورد ... درووستکردنی یەکەم ڕۆبۆتی زیرەکی ئاگرکوژێنەوە لە جیهاندا لە ژاپۆن
دوای بوومەلەرزە گەورەکەی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١١ ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی نەوتی ژاپۆن کەوتەوە بەهۆی مەترسی تەقینەوەکە نەیانتوانی لە ناوچەکە نزیک ببنەوە و بەو هۆیەوە کوژاندنەوەی ئاگرەکە قورس بوو.
بێگومان پێشتر ڕۆبۆتی ئاگرکوژێنەوە درووستکراون و بەکارهێنراون، بەڵام نەوەی نوێی ئەم ڕۆبۆتانە بە زیرەکی دەستکرد تەیارکراون و دەتوانن مامەڵە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە گەورەکان بکەن لەو ناوچانەی کە مرۆڤ دەستی پێناگات.