Cîhan
سیناتۆری باڵای ئەمریکا لەسەر پێویستی پێشگرتن لە دەست خستنی چەکی ئەتۆمی ئێران جەخت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سیناتۆری باڵای ئەمریکا لەسەر پێویستی پێشگرتن لە دەست خستنی چەکی ئەتۆمی ئێران جەخت دەکاتەوە
لیندزی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆماریخواز، لە دیدارێکدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو لە ئورشەلیم ، لە سەر پێویستی هەنگاوی یەکلاکەرەوەی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە دەست خستنی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاكسیووس، پاش دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە، جەختی لە پشتیوانی پتەوی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی کردەوە.