Cîhan
هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق کۆتایی هات
پەیامی کورد ... هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق کۆتایی هات
دۆناد ترامپ ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گاز لە ئێران ەوە لە چوارچێوەی سزا نوێیەکانی سەر تاران.
بە پێی ڕاپۆرتێک ؛ ئیدارەی ترامپ ئەو لێخۆش بوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گاز لە ئێرانەوە و ئەو هەنگاوەی لە چوارچێوەی سزا نوێیەکانی سەر تاران ڕاگەیاند. ئەم بڕیارە زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران، کە فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ کەم کردنەوەی پشت بەستنی بە ووزەی ئێران.