TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : دوو ڕێگا هەیە بۆ بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی " بۆمبێک یان کاغەزێکی واژوو کراو "

سارا
Yazar
📅 12 Şubat 2025 07:45
پەیامی کورد    ...   ترامپ : دوو ڕێگا هەیە بۆ بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی " بۆمبێک یان کاغەزێکی واژوو کراو "

لە دوایین چاوپێکەوتنیدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێی باشترە" کە لەبری هێرشێکی سەربازی بەهێزی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئێران، کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا بگاتە ڕێککەوتنێک کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە واشینتۆن بتوانێت "چاودێری" چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات، "لێکۆڵینەوە"یان لێ بکات، "پشکنینیان" بکات و دواتر "لەناویان ببات".

بەڵام دوو ڕێگا هەیە بۆ ڕاگرتنیان : بە بۆمب یان بە کاغەزێکی واژوو کراو. وە زۆر پێم باشە ڕێککەوتنێک هەبێت کە ئازاریان نەدات.

Paylas: