مووساد : چەند هەفتەیەک پێش ٧ی تشرینی یەکەم ، یەکەم باری پەیجەرمان هاوردە کرد بۆ لوبنان
پەیامی کورد ... مووساد : چەند هەفتەیەک پێش ٧ی تشرینی یەکەم ، یەکەم باری پەیجەرمان هاوردە کرد بۆ لوبنان
بەرپرسی مووساد (سێشەممە) ووردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی لە لوبنان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامی کورد ، دەیڤید بارنیا بەڕێوبەری مووساد لە مەراسیمی خەڵاتکردنی ئۆپراسیۆنی پەیجەر لە کۆنفرانسی پەیمانگای توێژینەوەی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی پەیجەر نموونەیەکی ڕوونە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەمان و زانیارییەکی باشمان بۆ دوژمن نیشان دەدات. ئەم ئۆپراسیۆنە خاڵی وەرچەرخان بوو لە شەڕی باکووردا و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ زەریای لە دژی دوژمنەکەمان وەرگێڕا.
ڕوونیشی کردەوە: یەکەم باری پەیجەر کە تەنها 500 ئامێری لەخۆگرتبوو، چەند هەفتەیەک پێش هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر گەیشتە لوبنان.
سەرۆکی مووساد ووتی : "هەموو ئەو ئامێر و پەیجەرە بێ وایەرانەی کە تەقینەوە، تەقەمەنی کەمتریان تێدابووە لە چاو مینێکی ئاسایی".
سەرۆکی مووساد هەروەها ووتی : دەکرێ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئۆپراسیۆنی پەیجەر و تیرۆرکردنی نەسرۆڵڵا بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە درووست بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە دە ساڵە پلانمان دانابوو بۆ تەقینەوەی ئەو ئامێرە پەیوەندییانەی کە ڕۆژێک دوای ئۆپراسیۆنی پەیجەر ڕوویدا.