Cîhan
ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل بە بەهای سێ ملیار دۆلار ڕەزامەندی دەربڕی
پەیامی کورد ... ئەمریکا لەسەر فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل بە بەهای سێ ملیار دۆلار ڕەزامەندی دەربڕی
دوای زیاتر لە ١٥ مانگ لە شەڕی کەرتی غەززە، ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی تەقەمەنی و بۆڵدزەر و کەرەستەی دیکەی سەربازی بە ئیسرائیل، دا.
ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی بۆمب و کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل، بە بەهای زیاتر لە ٢،٥ ملیار دۆلار، هەروەها بۆلدزەر و هەندێک کەرەستەی دیکەشی بە بەهای نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پێ دەفرۆشێت.