Cîhan
بۆچی وەزارەتی تەندرووستی ئەمریکا فەرمانبەران لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە؟
پەیامی کورد ... بۆچی وەزارەتی تەندرووستی ئەمریکا فەرمانبەران لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە؟
وەزارەتی تەندرووستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا بژاردەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرجەم کارمەندەکانی کرد لە بەرامبەردا ٢٥ هەزار دۆلار.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس، وەزارەتی تەندرووستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ هەزار کارمەندی هەیە.
پێشتر ئۆفەرێکی هاوشێوەی ٢٥ هەزار دۆلار وەک قەرەبوو لە ئەگەری دەرکردنی خۆبەخشانە پێشکەش بە کارمەندانی ئیدارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەمریکا (SSA) کرابوو.