TR KU SO
FB X
Cîhan

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پێشێل کردنی سیستماتیکی ئیسرائیل بۆ ڕێکەوتنەکە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان کەس

سارا
Yazar
📅 25 Kasım 2025 07:30
پەیامی کورد   ...   بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پێشێل کردنی سیستماتیکی ئیسرائیل بۆ ڕێکەوتنەکە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان کەس

🔸 بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: “پێشێلکارییە سیستماتیکییەکانی ئیسرائیل بەو ڕێککەوتنە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان کەس و هێڵەکانی کشانەوەش بە پێچەوانەی پلانە ڕێککەوتووەکان گۆڕانی بەسەردا هاتووە”.

🔸 حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە جەخت لەسەر ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی حکوومەتی ناتانیاهوو دەکەینەوە بۆ سەپاندنی واقیعێک کە پێچەوانەی بڕگەکانی ڕێککەوتن کراو بێت. داوا لە ناوبژیوانان دەکەین دەست بەجێ دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەست بەجێ پێشێلکارییەکانی ڕابگرێت.

🔸 داوا لە ئەمریکا دەکەین بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و ئیسرائیل ناچار بکات بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و ڕووبەڕووی هەوڵەکانی تەلئەڤیڤ ببێتەوە بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکە.

Paylas: